دیرۆک
ساڵانێکی زۆرە کە چەند کوردێکی دڵسۆز، وەکوو سەربازی ون، خۆیان تەرخان کردووە بۆ زمانی کوردی و کورداندنی زاراوەکانی بواری تەکنۆلۆجیای زانیاری، کۆمەڵە و دەستەی ئایتیان دامەزراندووە و بێوچان هەوڵیان داوە.
لەو گرووپانەش:
- کوردئایتیگرووپ
- زانستپەروەرانی کورد
- چاووگ
دیارە زۆر دەستە و تاکە کەسی تریش هەن، کە لە داهاتوودا مێژووی کار و چالاکی هەموو ئەم دڵسۆزانە لێرەدا باس دەکەین و ناویان دەبەین.
هەر کەسێک بەڵگەی لایە یان ئاگاداری چالاکی کەسێک یان دەستەیەکە، ئەوا بۆمان بنێرێت، لێرە بەدواداچوونی بۆ دەکەین و بڵاوی دەکەینەوە.